ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له وڵاتی چین بڵاویانكرده‌وه رێكخه‌رانی پاڵه‌وانیه‌تی جامی پاندا بۆ تۆپی پێی خوار ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵ بڕیاریاندا به وه‌رگرتنه‌وه‌ی جامی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه له كۆریای باشوور
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور توانی ببێته براوه‌ی جامه‌كه، یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه به‌شێوازێكی نه‌شیاو ئاهه‌نگیان گێڕابوو، له یه‌كێك له گرته‌كاندا یاریزان پارك كیوهیۆن قاچی له‌سه‌ر جامه‌كه داناوه كه بووه جێی توڕه‌بوونی هانده‌رانی چین، هه‌روه‌ها تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له چین ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه یاریزانان به ڕیز وه‌ستابوون بۆ میزكردن به جامه‌كه‌و وێنه‌گرتنیان، بۆیه رێكخه‌رانی پاله‌وانێتیه‌كه بریاریان دت جامه‌كه له‌و هه‌لبژارده‌یه وه‌ربگرنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.