به‌پێی گرته ڤیدیۆیه‌ك كه له‌لایه‌ن پێگه‌یه‌كی بریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه ، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ژیانی منداڵێك له‌مردن رزگار ده‌كات، له‌وكاته‌ی منداڵه‌كه له‌نهۆمی پێنجه‌می باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌شارێكی وڵاتی چین، ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
گه‌نجه‌كه له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا له‌وشوێنه وه‌ستا بوو، كاتێك بینی منداڵێك خه‌ریكه ده‌كه‌وێته خواره‌وه،به‌په‌له ویستی منداڵه‌كه بگرێته‌وه.
دوای رووداوه‌كه‌ش هه‌ردووكیان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری براونه‌ته نه‌خۆشخانه، منداڵه‌كه تووشی برینی ترسناك نه‌بووه‌و گه‌نجه رزگاركه‌ره‌كه‌ش تووشی چه‌ند برینیكی سووك له‌سه‌ری و ده‌ستی بووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.