له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، تیمه‌كانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێک دەستگیر دەکەن کە ھاوڵاتیەکی بەسەختی بریندار کردبو
پۆلیس ده‌شڵێت ، لەگەرەکی شێخانی قەزای سەیدسادق تۆمەتبارێک بەدو فیشەک ھاوڵاتییەک بریندار دەکات، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی روداوەکەو تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردو دەستیشگیرا بەسەر دەمانچەی تۆمەتبارەکەدا.
راشیده‌گه‌یه‌نن تۆمەتبارەکە ناوی (ھ، ن، ع)و لەدایکبوی ساڵی ١٩٩٧ و لەئێستادا بەبریاری دادوەرو بەپێی مادەی ٤٠٥/٣١ راگیراوەو لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەیدسادقەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ روداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.