بەیانی ئەمڕۆ شەمە 1/6/2019 تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بەبیانویی هەبونی گەریلاکانی پەکەکە سنوری گوندەکانی دەشتی هێرتی تۆپباران کردو لەئەنجامی تۆپبارانەکەوکەوتنەخوارەوەیی گولـله تۆپێک لەگوندی خەلیفان ژمارەیەک سەر مەڕوماڵاتی هاوڵاتیەک لەنێو چون مردار بون ،
بۆردومانەکانی سوپایی تورکیا لەسەر ناوچەکە بەردەوامن وشەوی ڕابردوش هەلی کۆپتەرەکان دەوروبەری گوندی سیران وخەلیفان یان بۆردومان کرد وبەهۆی بۆردومانەش ئاگر لەپوش ودارستانی سنوری گوندەکان کەوتەوە
وەک هاولاتیانی ئەوگوندانە بەکوردستان تیڤی یان ڕاگەیاند بە بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکان وشەڕی نیوان سوپایی تورکیاو گەریلاکانی پەکەکە لەناوچەکە زەرەرووزیانێكی زور یان بەرکەوتوەوهاوڵاتیان ئاماژە بەوەش دەکەن بەردەوام فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بەسەر ناوچەکەیانە دەسوڕونێەوەو ڕەوشی گوندوئاوایەکانی ئەوسنورە نالەبارەو دەلێن ناچارین لەبەردەوامی ئەوڕەشە گوندەکانیان چۆل بکەن
مههدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.