Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 23:08

گوته‌بێژى پارتى: یه‌کێتى پابه‌ندی رێککه‌وتنى تایبه‌ت به‌که‌رکوک نه‌بووه‌

پێویسته‌ دۆخی كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 1 ى 6 ى 2019 ، كۆبوونه‌وه‌ى به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌سه‌ر دانانى پارێزگاری كه‌ركوك و رێككه‌وتنامه‌ى پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و ره‌وشى ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكومه‌ت به‌ڕێوه‌چوو

دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ مه‌حمود محه‌مه‌د گوته‌بێژى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانید رایگه‌یاند 

لەگەڵ یەکێتی لەسەر هەمووشتێک رێککەوتبووین و ناوەڕۆکی هەردوو کۆبوونەوەکە بڵاودەکەیەنەوە

  راشیگه‌یاند پارتی بۆ بەرژەوەندی خەڵک ئەوپەڕی نەرمی نواندوە و نەچووەتە بەرەی دژایەتیکردنی هیچ لایەنێک.

گوته‌بێژى پارتى وتیشى  ، لەگەڵ یەکێتی رێککەوتین کە پێش هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت تەنها پۆستەکان یەکلا بکرێتەوە و لە دوای پێکهێنانی حکوومەت پرسەکانی دیکە یەکلا بکەینەوە، بەڵام بەداخەوە یەکێتی بە بێسەروبەریی و بە بێ ئاگادارکردنەوە کشایەوە.

گوته‌بێژى پارتى راشیگه‌یاند : بریارمان له‌سه‌ر ماوه‌ی دیاری كراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ى نوێی حكومه‌ت داوه‌ 


 له‌باره‌ى پۆستى  پارێزگاری كه‌ركوك  گوته‌بێژى پارتى گوتى ، سەرۆک بارزانی و کۆسرەت ره‌سول عه‌لی  لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک رێککەوتبوون، بەڵام یەکێتی پاشگەزبووەوە.

له‌رێككه‌وتنه‌دا  هاتووه‌ دانانى پارێزگاری كه‌ركوك هاوته‌ریب ده‌بێت له‌گه‌ڵ پێكهێنانى حكومه‌ت 

 له‌باره‌ى ڕه‌وشى ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم و سوتاندنى ده‌غلودانى جوتیارانى كورد گوته‌بێژى پارتى گوتى  ، پێویسته‌ سنورێك بۆ دۆخی نه‌خوازراوی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ى هه‌رێم دابنرێت

مه‌حمود محه‌مه‌د گوته‌بێژى پارتى هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ، پێویستى  دۆخی كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه‌ 


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.