له‌سه‌ر گۆی زه‌وی به ملیۆنان جۆره‌ها مێروو ده‌ژین، كه هه‌ندێكیان زه‌ره‌رمه‌ندن و هه‌ندێكیان بێ زیانن، مرۆڤ هه‌میشه ئه‌و مێرووانه پشتگوێ ده‌خات، ته‌نیا له‌و دۆخانه‌دا نه‌بێت كه لێی نزیك ده‌بێته‌وه.
هه‌ندێك مێروو هه‌یه زۆر مه‌ترسیدارن و، ره‌نگه پێوه‌دانی هه‌ندێكیان بگاته دۆخی گیانله‌ده‌ستدان.
ئه‌مه‌ش لیستی مه‌ترسیدارترین 5 مێرووه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی:

یه‌كه‌م: مێشووله‌ی "تیسی تیسی"، ئه‌مجۆره وه‌ك هه‌ر جۆرێك له مێرووه‌كانی دیكه، له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ددانه‌كانی كه هاوشێوه‌ی مشاره ده‌ستده‌كات به بڕینی پێستی مرۆڤ بۆ گه‌یشتن به خوێنه‌كه‌ی.
ئه‌مجۆره مێشووله تووشی نه‌خۆشیی خه‌وتنت ده‌كات، هه‌روه‌ها توانای گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیی هه‌یه.

دووه‌م: مێشووله‌ی گوللـه، ئه‌مجۆره مێشووله ناسراوه به پێوه‌دانه ژه‌هراوی و به‌هێزه‌كه‌ی و، درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته سه‌رو 2.5 سم.
پێیده‌گوترێت "گوللـه" به‌هۆی ئه‌و ئازاره‌ی كه تووشی مرۆڤی ده‌كات له‌كاتی پێوه‌دانه ژه‌هراوییه‌كه‌ی كه ئازاره‌كه‌ی هاوشێوه‌ی گوللـه وایه، كاریگه‌ری ئه‌و ئازاره بۆ ماوه‌ی 12-24 كاتژمێر ده‌مێنێته‌وه.

سێیه‌م: خشخشۆكی ئه‌مازۆنی زه‌به‌لاح، ئه‌مجۆره به گه‌وره‌ترین خشخشۆك داده‌نرێت، كه درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته 35سم و، به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره هه‌ن له ئه‌مریكای باشوور و ناوچه‌ی كاریبی.

چواره‌م: هه‌نگی ئه‌فریقی، ئه‌مجۆره هه‌نگه به‌كۆمه‌ڵ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر نێچیره‌كانیان و، ئه‌مجۆره هه‌نگه ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ست به مه‌ترسی بكات له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه ده‌ستده‌كات به راودوونانیان بۆ مه‌ودای 400 مه‌تر.

پێنجه‌م: مێرووله شۆفێره‌كه، ئه‌مجۆره مێرووله شوێنه‌كانی خۆیان دروستده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك كه ژماره‌یان ده‌گاته نزیكه‌ی 22 ملیۆن مێرووله، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ مێروویه‌ك له‌به‌رده‌میان رێگریان لێنه‌كات، بۆیه ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت له رۆیشتن بێئه‌وه‌ی هه‌ست به برسێتی بكات.
ئه‌مجۆره مێرووله له ئه‌فریقا ده‌ژی و، دارستانه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن بۆ ژیان.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.