ئهمرۆ شهممه 1 ى 6 ى 2019 ، لهپهیامێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤی كهوتووه ، وهزارهتى پهروهردهی ههرێمی كوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی مناڵانەوە پەیامێك بڵاو دەكاتەوە لە پەیامەكەدا رایدەگەیەنێت ئەمساڵی خوێندنی (٢٠١٨ ـ ٢٠١٩) زیاتر لە ٦٠ هەزار قوتابی لە پۆلی یەكەمی بنەڕەتی تۆمار كراون كە بە درێژایی مێژووی وەزارەتی پەروەردە شتی وەها نەبینراوە.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپەیامەكەدا رایدهگهێنێت ، بە دابینکردنى خوێندن بە خۆڕایی و دروستکردنى ژینگەیەکى لەبار بۆ منداڵان هەر لە قۆناغى باخچەى منداڵانەوە تا دواقۆناغى ئامادەیی، کارى لەسەر پەروەردەکردنى نەوە یەک لە دواى یەکەکان کردووە و لەم پێناوەشدا هەموو ئاسانکارییەکى بۆ کردوون ، هەر ئەمەیش هۆکارە بۆ ئەوەى ساڵ لە دواى ساڵ ڕێژەى ئەو منداڵانانەى کە دەنێردرێنە بەر خوێندن زیاتر بکەن. ئەمساڵى خوێندنى (٢٠١٨ ـ ٢٠١٩) زیاتر لە ٦٠ هەزار قوتابی لە پۆلى یەکەمى بنەڕەتى تۆمار کراون کە بە درێژایی مێژووى وەزارەتى پەروەردە شتى وەها نەبینراوە.
راشیدهگهیهنن ، لە ڕۆژى جیهانى منداڵدا، وەزارەتى پەروەردە پیرۆزبایی لە هەموو منداڵانى کوردستان دەکات و کاریش دەکات کە بە شێوەیەکى سەردەمیانە و لەسەر بنەمای زانیاری و هزرى قبوڵکردن و ڕێزگرتن و ژینگەپارێزى پەروەردەیان بکات.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.