لهپهیامێكدا پرۆفیسۆر عەلی قەرەداخی ئەمینداری یەکێتیی جیهانی زانایانی ئیسلامی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستهى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و رایدەگەیەنێت، متمانەیەکی زۆری پێیانە کە ببنە باشترین نوێنەری کورد لەسەر هەموو ئاستەکان.
پرۆفیسۆر عەلی قەرەداخی، ئەمینداری یەکێتیی جیهانی زانایانی ئیسلامی بهبۆنهى ههڵبژاردنى نێچیرڤان بارزانى بهسهرۆكى هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت خۆشحاڵم بە ئاراستەکردنی جوانترین پیرۆزبایی بۆ ئێوەی بەڕێز و گەلی خۆشەویستی کوردستان، بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت داوا لە خوای گەورە دەکەم هەنگاوەکانتان بەهێزتر و تۆکمەتر بکات و سەرکەوتن و گفتوگۆ ببێتە هاوڕێتان لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانتان.
ههروهها راشیدهگهێنێت ، متمانەیەکی زۆرم پێتانە کە باشترین نوێنەری کوردبن لەسەر هەموو ئاستەکان و وەک پێشتر بینیومانە هاوکاری برایانە و نیشتمانییانە بەرجستەبکەن و، پەیوەندییە نێودەڵەتییەکان بەهێزتر بکەن و، خزمەت بە گەل و میللەتەکەتان بکەیت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.