له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی زۆره‌ملێ به‌سه‌ر كه‌ركووكدا عه‌ره‌به هاورده‌كانی ناوچه‌كه ده‌ستیان به هه‌ڕه‌شه‌كردن له كورد كردۆته‌وه.
دوێنێ هەینی 31ی ئایار، بۆ جارێكی تر ئاگر بەردرایە دەغڵودانی جوتیارانی کورد لە گوندی پەڵکانەی سنووری پارێزگای کەرکووک، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش ده‌ڵێن: عەرەب هاوردەکان ده‌ستیان له‌م كاره هه‌بووه.
له گوندی په‌ڵكانه‌ی سه‌رگه‌ڕان، ئاگر له نزیكه‌ی هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی جوتیاران كه‌وته‌وه و زیانی ده‌یان ملیۆن دیناری لێكه‌وته‌وه، چه‌ند جوتیارێکی گوندی پەڵکانە قسه‌یان بۆ میدیاكان كردووه ده‌ڵێن: ده‌ستی چه‌ند كه‌سێك بووه و كه باس له‌وه ده‌كه‌ن دوای ئەوەی عەرەب هاوردەکان بێ هیوا بوون لە وەرگتنەوەی زەوی و زارەکان کە خاوەنی راستەقینەی زەوییەکان جوتیاران کوردن، گومان دەکرێت ئەوان ئاگرەکەیان لەو سنوورە کردبێتەوە.
ئاگر له رووبه‌رێكی به‌رفراوانی چێنراو به گه‌نم و جۆ كه‌وته‌وه، كه زه‌وییه‌كان زیاتر موڵكی 11 جوتیاری گوندی په‌ڵكانه بوون له ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له قه‌زای دوبزی كه‌ركووك.
شایه‌نی باسه هه‌ندێك له جوتیاره‌كان ویستویانه سكاڵا له‌سه‌ر كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه له بنكه‌ی پۆلیس تۆماربكه‌ن، به‌ڵام له بنكه‌ی پۆلیس داواكانیان وه‌رنه‌گیراوه و پێیان گوت ده‌بێ بڵێن ئه‌م ئاگره به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه روویداوه ئه‌مه‌ش له كاتێدایه هیچ جۆرێكی كاره‌با له نێو زه‌وی گه‌نمدا بوونی نییه.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتریش چەند هۆزێکی عەرەب چوونە سەر هاوووڵاتییانی گوندی پەڵکانە و داوایان لێکردن زەوییەکانیان جێبهێڵن.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.