Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 10:39

لیژنەی ئاسایش و بەرگری: چەکدارانی داعش لە کەرکووک دەستیان بە جموجوڵ کردۆته‌وه‌

ژمارەیەک په‌له‌مانتار سەردانی شاری كه‌ركووكیان كرد
کوردستان TV
#7
100%


لەسەر راسپاردەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژمارەیەک ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری سەردانی شاری كه‌ركووكیان کرد، بۆ بەدواداچوونی دۆخی ئەمنی شارەکە و تەقینەوەکانی شەوی پێنجشەممەی رابردوو.

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بەهۆی دروست بوونی بۆشایی ئەمنییەوە، چەکدارانی داعش لە کەرکووک دەستیان بە جموجوڵ کردوەتەوە دەشڵێن، رۆژێك پێش تەقینەوەکان زانیاری هەبوو كە داعش دەیەوێت كەركووك بكاتە ئامانج .

ئەمڕۆ شەممە 1ی حوزەیرانی 2019  لەسەر راسپاردەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژمارەیەک ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری سەردانی شارەکەیان کرد، بۆ بەدواداچوونی دۆخی ئەمنی شارەکە و تەقینەوەکانی شەوی پێنجشەممەی رابردوو، لە ئەنجامی زنجیرەیه‌ك تەقینەوەی تیرۆریستی لە شاری كەركووك ژمارەیەك هاووڵاتی شەهید و ژمارەیەكی تر بریندار بوون.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا کە لە بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئەنجامیاندا، محەمەد رەزا ئەندامی لیژنەی ئاسایش بەرگری، رایگەیاند ، لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركووك كۆبوونەتەوە، بۆ بەدواداچوونی دۆخی ئەمنی شارەکە و ئەو تەقینەوانەی لە شاری كەركوك روویاندا.

سەبارەت بە سوتانی بەرهەمی گەنم و جۆی جوتیاران، محەمەد رەزا رایگەیاند: ناڵێین ئەو كارە بە دەستی ئەنقەست لەلایەن لایەنێكەوە كراوە دژ بە لایەنێكیتر، چونكە ئەو كێشەیە لە تەواوی عێراق روویداوە، بۆیە هێزە ئەمنیەكانی ناوچەكە هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەكەن.

پ: سامان زاهیر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.