لەشاری سلێمانی 145 تۆن كاڵا‌و شمەكی خراپ و ماوە بەسەرچوو، لەلایەن لیژنەی هاوبەشەكانی قائیمقامییەتەوە لەناوبران.
له راگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هاتووه، لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتەوە دەست بەسەر بڕێکی زۆر کاڵاوشمەکی خراپ و ماوەبەسەرچوودا گیراوە و سەرجەمیان لەناوبراون.
لەئەنجامی سەردانی لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و پشکنین بۆ ئەوکاڵاوشمەکانە بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت، دەست بەسەر زیاترلە (145) تۆن کاڵاوشمەکی خراپ و ماوەبەسەرچوودا گیراوە.
ئەوکاڵاوشمەکانەی لەلایەن لیژنەکانەوە دەستی بەسەرداگیراوە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی خۆرپاستنی تەندروستی و کوالێتی کۆنترۆڵ و کۆلێژی زانستی زانکۆی سلێمانییەوە پشکنینیان بۆکراوە.
ئه‌و موادانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه پێك هاتوون له خۆراكی منداڵ، خواردنه‌وه‌ی كهولی، گۆشتی ئاژه‌ڵ، برنج، هه‌نگوین، جگه‌ری به‌ستووی مریشك، شه‌ربه‌ت، خورما، شیری نیدۆ و كیكۆز، قاوه، ئاوی كانزایی، میوه‌ی جۆراوجۆر، دۆشاوی ته‌ماته، ترشیات و خواردنه له قوتونراوه‌كان.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوبراوون.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.