Erbil 38°C سێشەممە 25 ئاب 00:12

بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک: داعش ده‌ستى به‌ جوڵه‌ کردووه‌ و که‌رکوک لەئێستادا بێ خاوەنە

خەڵكی كەركووك ھیچ متمانەیەكیان بە دەزگا ئەمنییەكانی كەركووك نەماوە
کوردستان TV
100%


عەمید ئیدریس رەفعەت، بەڕێوەبەری ئاسایشی كەركووك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووه‌ ، كەركووك لە رەوشێكی ئەمنیی زۆر خراپدایە و داعش دەستی بە جووڵە كردووە، كە لە دەوروبەری كەركووك بە شێوەی مەفرەزە لە بەھێزیدایە و لە ناو سەنتەری شاریش شانەی نووستووی ھەیە، هەروەها تەقینەوەكانی رۆژی پێنجشەممەی رابردووش، نیشانەی ئەوەن كە كەركووك لە ئێستادا شارێكی بێ خاوەنە.

 

ئێوارەی پێنج شەممەی رابردوو، زنجیرەیەك تەقینەوە لە نێو سەنتەری شاری كەركووك روویان دا و لە ئەنجامدا چوار ھاووڵاتی شەھید بوون و زیاتر لە ٢٠ كەسیش بریندار بوون.

 

بەڕێوەبەری ئاسایشی كەركووك  ده‌شڵێت ، لە شەوی تەقینەكەوەی كەركووكدا ئۆتۆمبێڵێك بە ئاشكرا و لەبەرچاوی كامێرا دەگەڕێت زەرعی بۆمبە چێندراوەكان دەكات، خەڵكی كەركووك ھیچ متمانەیەكیان بە دەزگا ئەمنییەكانی كەركووك نەماوە و ئەوانیش توانای كۆنتڕۆڵكردنی رەوشی ئەمنیی كەركووكیان نییە.

 

عەمید ئیدریس وتیشى ، مەبەستی كۆنتڕۆڵنەكردنی رەوشی ئەمنیی كەركووك دیارە و لەبەر ئەوەش دەیانەوێ بەردەوام دۆخەكە ئاڵۆز بێت، تا ھێزی زیاتر رەوانەی كەركووك بكرێت بە بیانووی تێكچوونی رەوشی ئەمنی، ئەمەش بووەتە ھۆكار بۆ ئەوەی كوردەكان ناوشاری كەركووك جێبێڵن.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.