ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له ڕاگهێندراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی نێردراوه ڕایگه‌یاند: بڕی 27 ته‌ن له خوێی ئازه‌ر بۆ ووڵاتی ئێران گه‌ڕێنرایه‌وه به هۆكاری ده‌رنه‌چوونی له پشكنینی تاقیگه.
له ڕاگهێندراوهكهدا تاتووه: ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی (2019/6/1) هه‌ڵساین به گه‌ڕانه‌وه‌ی(1) بار هه‌ڵگری به بڕی (27) ته‌ن (120) كیلۆگرام له خوێی ئازه‌ر كه له لایه‌ن لێژنه‌ی هۆبه‌ی نموونه‌ی خۆراك پشكنینی بۆ كرا به‌ڵام له پشكنینی تاقیگه ده‌رنه‌چوو.
ڕاشیگه‌یاندووه: به‌م هۆكاره له لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه خوێكه گه‌ڕێندراییه‌وه بۆ ووڵاتی ئێران .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.