خۆسێ ئه‌نۆنیۆ ڕیێسی ئیسپانی و ئه‌ستێره‌ی پیشووی یانه‌كانی ئارسناڵ و سیڤیلیه به ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ستدا
یانه‌ی سیڤیلیه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ڕیێسی ئه‌ستێره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به ڕووداوی هاتووچۆ له ئیسپانیا گیانی له‌ده‌ستداوه، هاوكات یانه‌كه داخ و په‌ژاره‌ی خۆی بۆ له‌ده‌ستدانی یاریزانه‌كه ده‌ربڕی، ڕیێسی ته‌مه‌ن سیی و پێنج ساڵ له ساڵانی دووهه‌زاروچوار تا دووهه‌زاروحه‌وت له ڕیزی ئارسناڵ یاری كردووه‌و نازناوێكی خولی ئینگلته‌رای له‌گه‌ڵ یانه‌كه برده‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م یاریزانه له ڕیزی ڕیال مه‌درید نازناوی خولی ئیسپانیای له وه‌رزی دووهه‌زاروشه‌ش دووهه‌زاروحه‌وت به‌ده‌ستهێناو له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش دوو نازناوی یۆرۆپالیگی له ساڵانی دووهه‌زاروده‌و دووهه‌زارودوازده بردۆته‌وه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی ڕیێس، دامه‌زراوه‌و كه‌سایه‌تی وه‌رزشی و ئه‌ستێره‌و یاریزانانی تۆپی پێی وڵاتانی جیهان هاوخه‌می خۆیان بۆ كۆچی دوایی یاریزانه ئیسپانیه‌كه ده‌ربڕی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.