Erbil 38°C سێشەممە 25 ئاب 00:12

به‌وێنه‌ .. 2 ئافره‌ت به‌هۆی که‌مته‌رخه‌می پزیشک گیانیان له‌ده‌ست دا

بە هۆی تووشبوون بە هەڵامەت سەردانی نەخۆشخانەی کردوە و بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشک گیانی لەدەست داوە
کوردستان TV
100%


 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ڕایده‌گه‌ێنێت ،  لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ئافره‌تێكى  دووگیان لە سنە ویه‌كێكى دیکە لە پیرانشار بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی گیانیان لەدەست داوە.

هه‌نگاو ده‌شڵێت ، ئافره‌تێكى  دووگیان لە نەخۆشخانەی “بعپ”ی شاری سنە، بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی گیانی لەدەست دا.

رێكخراوی هه‌نگاو وتیشى ،  ئەو ئافره‌ته‌ی دووگیان بووە و کۆرپەکەی دوو مانگان بووە.

 هه‌روه‌ها رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ راشیده‌گه‌ێنێت ، ئەو ئافره‌ته‌ تەمەن 33 ساڵانە بە هۆی تووشبوون بە هەڵامەت سەردانی نەخۆشخانەی کردوە و بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی گیانی لەدەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ، ئافره‌تێكى  لاوی خەڵکی پیرانشار بە ناوی زوڵەیخا سەرشین، دوای ئەوەی مێردەکەی دەیگەیێنێتە نەخۆشخانەی پیرانشار، نەخۆشخانە وەری ناگرن و بە وتەی مێردەکەی تەنانەت لە پێدانی ئامبۆڵانس و فریاگوزاری سەرەتایش خۆیان بواردووە و هاوکاری گەیاندنی بۆ شاری مەهاباد نەبوون.

هه‌نگاو ده‌شڵێت ،  ئەو ئافره‌ته‌ بە ئۆتۆمبیلی سواری گوازراوەتەوە بۆ شاری مەهاباد و پیش لە گەیشتن بە نەخۆشخانە تووشی جەڵتەی مێشک و راوەستانی مێشک بووە،  دوای ئەوەی کە چەند ڕۆژ لە حاڵەتی کۆمادا بووە  گیانی لەدەست داوە.

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.