Erbil 38°C سێشەممە 25 ئاب 00:12

شای شانشینی هاشمی ئوردن پیرۆزبایی له‌نێچیرڤان بارزانى ده‌کات

نێچیرڤان بارزانى به‌سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا
کوردستان TV
100%


برای بەڕێز جەنابی نێچیرڤان بارزانی، خوا بیپارێزێت،
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق

سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت،
مایەی خۆشحاڵیمە کە ئەوپەڕی هەستی ڕاستگۆیانەم بۆ پیرۆزباییکردن لە برای ئازیزم دەردەبڕم، بۆ ئەو متمانەیەی کە لە لایەن پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە، بە هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی هەرێم،  پێتان بەخشراوە.
 لەگەڵ دەربڕینی ئەوپەڕی هیواخوازیی دڵسۆزانەم، بۆ سەرکەوتنتان لەم ئەرکە نوێیەتاندا، جەخت لەسەر پەرۆشیی ئوردن دەکەمەوە بۆ بەرەوپێشچوون و هەنگاونان بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی برایانەمان.
هیوای پێشکەوتن و گەشەکردنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت.
براتان
عبدالله الثانی ابن الحسین
شای شانشینی هاشمیی ئوردن

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.