Erbil 38°C سێشەممە 25 ئاب 00:12

عادل عەبدولمەهدی بۆ نێچیرڤان بارزانی: متمانەم هەیە هەڵبژاردنت پەیوەندییەکانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم باشتر دەکات

پیرۆزبایی جه‌ژن ئاراسته‌ى سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستانى كرد
کوردستان TV
100%


 عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق  جارێكى دیكه‌ پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان

له‌نامه‌یه‌كدا كه‌عادل عه‌بدول مه‌هدی ئاراسته‌ى نێچیرڤان بارزانى كردووه‌ ، تێیدا وێڕایی پیرۆزبایی به‌هه‌ڵبژاردنى به‌سه‌رۆكى هه‌رێم جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانیشى لێی پیرۆز كرد 

دەقی نامەکەی عادل عەبدولمەهدی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق  بۆ نێچیرڤان بارزانی:

جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین لە پۆستە نوێیەكەتدا بۆ بەدیهێنانی داوای رۆڵەكانی گەلی خۆشەویستمان لە هەرێم. متمانەی تەواومان هەیە كە بە وەرگرتنی ئەو پۆستە پەیوەندییەكانی نێوان ناوەند و هەرێم پێشڤەچوون بەخۆیەوە دەبینێ،‌ ئەوەش رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر رەوشی ئابووری و ئەمنی وڵاتەكەمان دەبێت، هەروەها ئەو بۆنەیەش دەقۆزمەوە بۆ ئەوەی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانتان ئاراستە بكەم و  تەندروستی ئێوە و خۆشنوودی هەموو رۆڵەكانی گەلی عێراق لە خودا دەخوازم.

عادل عەبدولمەهدی
سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.