Erbil 38°C سێشەممە 25 ئاب 20:26

به‌بریاری سه‌رۆک بارزانى هه‌موو جۆره‌ گوتارو نوسینێکى گرژ له‌ده‌زگاکانى راگه‌یاندنى پارتى ڕاده‌گیرێت

راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
کوردستان TV
100%

 


ئەم بارودۆخە هەستیارەی ناوچەکە و عێراق بەگشتی و، کوردستان بە تایبەتی، کەشێکی ئارام و تەحەمول و لەخۆبردوویی زیاترمان لێ دەخوازێ. بەداخەوە لە ئاکامی گوتار و نووسینی پێشتری چەند کەسێکی باڵا دەست و بەشێک لە راگەیاندنەکانی یەكێتی نیشتمانی کوردستان کە بە زمانی زبر و دوور لە ئەتەکێتی سیاسی و راگەیاندن هێرشیان کردە سەر کەسایەتی و پارتیشمان، گرژی لە راگەیاندنەکانەوە دروست بوو.

لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و لەسەر ئەمری جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بۆ خزمەتی پرۆسەی سیاسی و هەڕێمەکەمان ، بۆ رەواندنەوەی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی هاوڵاتیانی خۆشەویست، لەم بەرە بەرەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەدا، هەموو جۆرە گوتار و نوسینێکی گرژ، کە پێی دەگوترێ هێرشی راگەیاندن لە تەواوی دامودەزگاکانی پارتیمان یەک لایەنانە لە ئەمڕۆوە (۳ی٦ی۲٠۱۹) وە رادەگیرێ.

مەحمود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣ی٦ی٢٠١٩

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.