لهروونكردنهوهیهكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایدهگهێنێت ، بۆ بڕیاردان لەبارەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە کۆدەبێتەوە.
لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم دهشڵێت ، تەنها لیژنەی باڵای بینینی مانگ دەسەڵاتی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزی هەیە، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەکە پشت بە راو بۆچونی هیچ کەس یان هەر رایەکی تری وڵاتان و دەزگاکانی فەلەک ناسی نابەستێت.
راشیدهگهێنێت ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە 3 ى 6 ى 2019 ، لێژنەکە بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژن کۆدەبێتەوە و دوا بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژن دەدات.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.