Erbil 38°C سێشەممە 25 ئاب 20:25

ته‌ندروستى هه‌ولێر راگه‌یاندراوێکى له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ بڵاوکرده‌وه‌ که‌له‌کاتى نه‌شته‌رگه‌ری گیانی له‌ده‌ستدا

لێژنەیەکی پسپۆڕی ڕاوێژکاری پێکدەھێنرێت بە ھەماھەنگی دادگا و نوێنەری داواکاری گشتی
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ،بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ ده‌دات كه‌له‌رۆژانى رابردوو له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كان له‌هه‌ولێر به‌هۆی ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدا

ته‌ندروستى هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ،  بەھۆی گیانلەدەستدانی ھاوڵاتی خوالێخۆشبوو (شوان که‌ریم فاتح) دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکانی گەدە بەمەبەستی لاوازبوون لەیەکێک لە نەخۆشخانە تایبەت (ئەھلی)کانی شاری ھەولێر، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر وێڕای دڵگرانی و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان، لەلایەن تیمی بەدوداچوون و یاسایی ئەم بابەتە بە ھەند و گرنگ وەردەگیرێت، بەمەش سەردانی مەیدانی نەخۆشخانە تایبەتەکە دەکرێت و تەواوی دۆکیمێنت و پەڕاو و (گبلە)ی نەخۆش ڕەوانەی بەشی یاسایی کرا و لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر بڕیاری کردنەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوە دراد
 
ته‌ندروستى هه‌ولێر ده‌شڵێت ،  لێژنەیەکی پسپۆڕی ڕاوێژکاری پێکدەھێنرێت بە ھەماھەنگی دادگا و ئامادەبوونی نوێنەری داواکاری گشتی و سەندیکای پزیشکان بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی گیانلەدەستدانی خواڵێخۆشبوو.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، ھاوڵاتیان و ڕای گشتی دڵنیا دەکەینەوە کە ھەموو ڕێککارەکان پاڵپشت بە یاسا و ڕێنمایی و بنەما زانستیەکان دەبێت.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.