Erbil 38°C سێشەممە 25 ئاب 20:26

پۆلیسی هەولێر وادەی سەردانیکردنی راگیراوان لە جەژنی ره‌مه‌زاندا راگەیاند

ئامادەكارییان بۆ پێشوازیكردن لە سەردانیكاران كردووه‌
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە رۆژی دووەم و سێیەمی جەژندا، كەسوكاری ڕاگیراوان دەتوانن سەردانی بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوە بكەن و هەموو ئامادەكارییەكیش بۆ ئەم مەبەستە كراوە.

مقەدەمی مافپەروەر، خەسرۆ غازی خۆشناو، بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر رایده‌گه‌ێنێت  رۆژی یەكەمی جەژنی ڕەمەزان سەردانیكردنی ڕاگیراوان رێگاپێدراو نییە، بەڵام رۆژی دووەم و سێیەم كەسوكاری ڕاگیراوان دەتوانن سەردانیان بكەن.

بە وتەی مقەدەم خەسرۆ، رۆژی دووەمی جەژن تایبەتە بە ئافرەتان و هەروەها رۆژی سێیەمیش پیاوان دەتوانن سەردانی ڕاگیراوان بكەن و ئامادەكارییشیان بۆ پێشوازیكردن لە سەردانیكاران كردووە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر دەشڵێت ئه‌مرۆ دووشەممە سەردانیكردن رێگای پێ نادرێت و دوای جەژنیش سیستمەكە وەك پێشووی لێدێتەوە.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.