له‌ئاگادارییه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان رایده‌گه‌ێنێت ، ئێوارەى ئەمڕۆ دووشه‌ممه 3 ى 6 ى 2019 ، تونێلى دەربەندیخان بۆ ماوەى 7 کاتژمێر دادەخرێت
هاتوچۆی دەربەندیخان ده‌شڵێت ، بەهۆی حاڵەتێکی لەناکاو و بچڕانی هێڵی کارەبای 33 و 11 لە ناو تونێلی دەربەندیخاندا و بەو هۆیەوە کارەبای گوندەکانی وارماوا و قەزای شارەزوور بچڕاوە لەلایەن تیمە کانی کارەبای دەربەندیخان و شارەزور بەسەرپەرشتی کارەبای سلێمانی هەڵدەستن بەچاککردنەوەی ئەو هێڵانە بۆ ئەو مەبەستە لە کاتژمێر 5:00 ی ئێوارە بۆ 12 ی شەو تونێل دادەخرێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، هاتوچۆی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە سەرشاخ بۆئەوەی گرفت و لەمپەر لەسەر شاخ دروست نەبێت ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان کەباریان پێیە لەو ماوەدا ڕادەگیرێن لە بەردەم تونێل تاوەکو تونێل دەکرێتەوە .
له‌كۆتادا هاتووچۆی گه‌رمیان رایده‌گه‌ێنێت ، تیمەکانی کارەباش هەوڵی جدی دەدەن بۆئەوەی کەمتر لەوکاتە کارەکانیان تەواو بکەن و زووتر تونێل بکرێتەوە
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.