ناوچه‌یه‌ك له پارێزگای گیلانی ئێران ساڵه‌هایه بووه‌ته ئامانجێكی گه‌شتیاران. ده‌وترێت خانووه ڕووخاوێك له گوندێكی سه‌ر به‌م پارێزگایه‌دا هه‌یه كه ئه‌وه‌ی سه‌ردانی كردووه به زیندوویی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
له دارستانه‌كانی گوندی حه‌وت دهغنان سه‌ر به قه‌زای سهومعهسهرای پارێزگای گیلان، ناوچه‌یه‌ك هه‌یه كه ساڵه‌هایه بووه‌ته ئامانجی گه‌شتیاران. خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌ڵێن: دهنگێنی زۆر له‌م دارستانه‌وه ده‌بیسن و باشتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ده‌كه‌ن پێش ئاوابوونی خۆر به جێی بێڵن.
هه‌ندێك ده‌ڵێن: له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی گونده‌كه‌وه خانووه ڕووخاوێك هه‌یه كه چیرۆكی كۆنی زۆری له سه‌ر ووتراوه و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م شوێنه هێنده زیاتر ده‌كات.
هه‌ندێك جار ئێمه فلیمه مه‌ترسیداره‌كانیش ده‌بینین به‌ڵام بۆ خۆمان ده‌ڵێین كه ئه‌م ڕاست نییه و ته‌نیا له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه ده‌بینرێت و ئه‌مه ته‌نیا ڕێگایه‌كه كه وامان لێده‌كات له دیتنی به‌رده‌وام بین.
له باكوری ئێران خانووه ڕووخاوێكی مه‌ترسیدار هه‌یه كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌نانه‌ت خه‌ڵكانی ناوچه‌كه‌ش لێی نزیك نه‌بنه‌وه.
یه‌كێك له‌و ڕووداوانه‌ی كه گومانه‌كانی له سه‌ر ئه‌م خانووه زیاتر كردووه، ئه‌وه‌یه كه له ساڵی 1986 ڕووی داوه. ئه‌م ڕووداوه چ بووه؟

ساڵی 1986، بۆ یه‌كه‌م جار 4 كوڕ بڕیار ده‌ده‌ن سه‌ردانی گونده‌كه بكه‌ن و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌موو قسه و باسه‌ی كه هه‌بووه، بچنه خانووه‌كه و شه‌و له‌وێ بمێننه‌وه. شه‌و دوو كه‌س له‌وان به هۆكاری نادیار له خانووه‌كه هه‌ڵدێن و ئه‌وانی دیكه تووشی ڕووداوی دڵته‌زێن ده‌بن. یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه گیانی له ده‌ست ده‌دات و ئه‌وی دیكه‌ش شێت ده‌بێت و هیچ كات بۆ دۆخی ئاسایی خۆی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش ته‌نیا ڕووداوی گوماناوی له سه‌ر ئه‌م خانووه نییه. كه‌سانی دیكه‌ش سه‌ردانیان كردووه. پاش 4 ساڵ، ئه‌مجاره 3 كچ سه‌ردانی گوندی حه‌وت دهغنانیان كرد. پاش دوو ڕۆژ خه‌ڵكی گونده‌كه یه‌كێك له‌و كچانه‌یان له دۆخێكی ناله‌باری ته‌ندرووستیدا دۆزییه‌وه. كاتێك كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك سه‌ردانی خانووه‌كه‌یان كرد، جه‌سته‌ی ئه‌و دوو كچه‌كه‌یان بینی كه گیانیان له ده‌ست دابوو. هۆكاری مردنیشیان، جه‌ڵته و مردنی كتوپڕ بووه. له‌و كاته‌وه ڕێگا نادرێت كه‌س سه‌ردانی ئه‌م خانووه بكات.
ئه‌وه‌ی كه سه‌باره‌ت به‌م خانووه ده‌وترێت ڕه‌نگه دوور له ڕاستی بێت و ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر هه‌یه.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.