Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:31

به‌ڤیدیۆ.. (لانک)ی دینا بڵاو کراییه‌وه‌

گۆرانییه‌كی فۆلكلۆره‌
کوردستان TV
100%

خاتوونی ، گۆرانبێژ "دینا" ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی به‌ بۆنه‌ی  هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بڵاوكرده‌وه‌.   

گۆرانییه‌كه‌ی دینا به‌ناوی (لانك لانك)ه‌ كه‌ گۆرانییه‌كی فۆلكلۆره‌ له‌لایه‌ن چه‌ندین گۆرانی بێژ گوتراوه‌ته‌وه‌ كاری میوزیكی له‌لایه‌ن ھه‌ڵكه‌وت زاھیر  ئاماده‌كراوه‌ .

 شایانی باسه‌ دینا له‌ شاری ڕانیه‌ له‌دایكبووه‌ و له‌ شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌، له‌ مانگی ته‌مووزی ٢٠١٧ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك گۆرانی تۆماركراو و چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكه‌، یه‌كه‌م ڤیدیۆكلیپی له‌ژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكرده‌وه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.