ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هۆشداری له مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانی "VPN"ی بیانی دا و، به‌رپرسێكی گه‌وره له وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا "DHS"، وتی، ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنانه مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه دروست ده‌كه‌ن تا ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌ری ده‌زگا حكوومییه‌كان خۆیان به‌كارهێنانی به‌دووریش گرتبێت، چونكه دژبه‌ران زۆر گرنگی به سوود وه‌رگرتن له‌م ئه‌پلیكه‌یشنانه ده‌ده‌ن.
كریس كریبس، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی و ژێرخانی بنچینه‌یی "CISA " له وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا روونی كرده‌وه، راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه لایه‌نه دژبه‌ره‌كان نیازی خراپ و توانای خۆیان نیشان داوه بۆ سوود وه‌رگرتن له خزمه‌تگوزارییه‌كانی "VPN" و قۆستنه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ره لاوازه‌كانی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه بۆ مه‌به‌ستی زیانبه‌خش.
به‌گوێره‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی كه كریس بۆ سیناتۆر "رۆن وایدن"ی نووسیوه، سیاسه‌تێكی ئه‌مریكایی گشتگیر نییه رێگه له فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی ئه‌مریكا بگرێت له دانه‌به‌زاندنی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانی "VPN"ی بیانی له‌سه‌ر مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانیان.
كریبس گوتیشی: "ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی حكوومه‌تی ئه‌مریكا ئه‌پلیكه‌یشنی "VPN"ی وڵاتێكی نه‌یاری دابه‌زاند، هه‌رچه‌نده رێوشوێنه خۆپارێزییهكانیش بگیرێته‌به‌ر ئه‌وا سوود وه‌رگرتنی بیانی له داتاكانی نێو مۆبایل یان كۆمپیوته‌ری ئه‌و كه‌سه شتێكی چاوه‌ڕوانكراوه."
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.