چهند سهرچاوهیهكى میلیشیاكانی حەشدی شەعبی هۆشدارى لهبارهى مهترسی داعش له عێراق دهدهن و رایانگەیاند، كە 250 چەكداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش خۆیان لە ئەشكەوتە نهێنیەكانی سنووری پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق حەشار داوە.
میدیاكانی عێراق لە سەرچاوەكانی حەشدیان گواستەوە كە بە پێی زانیاری هەواڵگری گەیشتوونەتە دۆزینەوەی ئەو ژمارەیەی چەكدارانی داعش كە لە سنووری ئەنبار خۆیان حەشار داوە.
بە گوتەی سەرچاوەكانی حەشد، چەكدارانی داعش لە ئەشكەوتەكانی ناوچەكانی گەعرە، زەبعە، دۆڵی حۆران و قەزفە خۆیان حەشار داوە، لەگەڵ چەند ناوچەیەكی جیاوازی بیابانی رۆژئاوای ئەنبار.
میدیاكانی عێراق ئاماژەیان بەوەش داوە كە ئەو چەكدارانەی داعش سەر بە رەگەزی جیاوازن و چەند ئەمیرێكی پلە بەرزی داعشیان لەناودایە، بە هیچ شێوەیەك لە ناوچەكەدا جێگۆڕكێ ناكەن و نایەنە دەرەوە، نەوەك شوێنیان ئاشكرا بكرێت و بكرێنە ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.