بهبۆنهى جهژنى ڕهمهزانى پیرۆزهوه، مەسرور بارزانی له پهیامێکدا پیرۆزبایى له موسڵمانان كرد، ئهمه دهقهکهیهتی:-
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کارمەندانی ئەنجوومەنی ئاسایش و هەموو دەزگاکانی ئەمنی و پۆڵیس و موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەین.
لە پەروەردگار داواکارین رۆژو و عیبادەتی مانگی رەمەزانی لە هەموو موسڵمانێک قبوڵ کرد بێت و گیانی شەهیدانمان بە بەهەشت شاد بکات و شیفای بریندارانمان بدات.
وێڕای لەبەرچاوگرتنی خەباتی نەپساوە و قوربانیدانی گەلەکەمان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، ئومێدەوارم ئەم جەژنە هاندەرێکی سەربار بێت بۆ پتەوکردنی پێکەوەکارکردن لەپێناو کوردستانێکی بەهێز، کە لە ئاست خواست و چاوەڕوانی و پێشبینییەکانی هاووڵاتیانی کوردستاندا بێت.
هەر بەم بۆنەیەوە ئاواتە خوازین لەناوچەکەدا توندوتیژی و شەڕ و نەهامەتییەکان کۆتاییان بێت و ئاشتی و سەقامگیری بەرقەرار بێت.
براتان
مەسرور بارزانی
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
٣-٦-٢٠١٩
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.