له مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات له شاری ھه‌ولێر وه‌ك ته‌واوی مزگه‌وته‌كانی دیكه، كاتژمێر ٥ و ١٥ خوله‌ك نوێژی جه‌ژن كرا و دواتر گوتاری جه‌ژنی ره‌مه‌زان خوێندرایه‌وه و ئیمام و پێشنوێژی مزگه‌ته‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه جه‌ژنی ره‌مه‌زان تایبه‌تمه‌ندی خۆی ھه‌یه چونكه مانگی ره‌مه‌زان پڕه له خێر و به‌ره‌كه‌ت و گه‌ڕانه‌وه و لێخۆشبوو‌ن.
دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، گوتار خوێن و پێشنوێژی مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات، له ده‌ستپێكی گوتاره‌كه‌یدا تیشكی خسته سه‌ر سووتاندنی ده‌غڵ و دانی جووتیاران له گونده‌كانی په‌ركانه و ده‌وروبه‌ری مه‌خموور و شوێنه‌كانی دیكه و داوای له حكوومه‌تی عێراق كرد كه ئه‌م بابه‌ته به جدی وه‌ربگیرێت و رێگری بكرێت له سووتاندنی ده‌غڵ و دانی هاووڵاتییانی كورد له‌م سنوورانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
له ده‌ستپێكی گوتاره‌كه‌یدا، دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد گوتی: "خودای گه‌وره مۆفه‌قی كردین كه مانگی ره‌مه‌زان به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بكه‌ین و عیباده‌ت بكه‌ین، كه ئه‌مه نیعمه‌تێكی خودای گه‌وره‌یه و پێویستی به سوپاس و ستایش ھه‌یه، له خوای گه‌وره داواكارین كه نوێژ و تاعه‌تی ھه‌موومان قبوڵ بكات و ئه‌وه ره‌مه‌زان ته‌واو بوو، ئه‌و مانگه پڕ خێر و به‌ره‌كه‌ته رۆیشت، به‌ڵام دێته‌وه، دیارنیه كه ھاته‌وه ئایا ئێمه له‌گه‌ڵی ده‌بین یان نا، بۆیه له‌خوای گه‌وره داواكارین دوعا و نزاكانمان قبوڵ بكات و له گوناھه‌كانمان خۆش بێت، هه‌روه‌ها داواكارین كه خودای گه‌وره هه‌قی ئه‌و جووتیارانه بستێنێت كه ماوه‌یه‌كه ده‌غڵ و دانییان له‌لایه‌ن گرووپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه ده‌سووتیندرێت و پێویسته حكوومه‌تی عێراق ئه‌م بابه‌ته به‌جددی وه‌ربگرێت".
ئه‌و گوتارخوێنه‌ی مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه پێویسته ده‌ستپێكی ھه‌ڵاتنی خۆر بكه‌ینه رۆژێكی پڕ له خۆشی و به گیانێكی لێبوردیییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین و گوتی: "ئه‌م به‌یانییه له‌گه‌ڵ ھه‌ڵاتنی خۆر با لێوه‌كانمان به خه‌دنده و پێكه‌نین بێت به‌رامبه‌ر به یه‌كتر و دڵمان پاك بێته‌وه، بۆیه با گه‌ردن ئازادی و لێبورده‌یی له‌یه‌كتر بكه‌ینه دروشمی جه‌ژن و ھاموشۆی یه‌كتر بكه‌ین و نه‌خۆشه‌كان به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه و سه‌ردانی ماڵی ئه‌وانه بكه‌ین كه باوكیان له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگرییه و ئه‌وانه‌ی به‌بێ باوك جه‌ژن ده‌كه‌نه‌وه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.