به‌ڕێز ئێنتزۆ مۆواڤێرۆ میلانێسی وەزیری دەرەوەی ئیتالیا په‌یامێكی پیرۆزبایی بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان ناردووه، ئه‌مه ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
به‌ڕێز،
ده‌مه‌وێ ئه‌وپه‌ڕی دڵخۆشیی خۆم ده‌رببڕم به‌بۆنه‌ی ههڵبژاردتنانهوه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. ئیتاڵیا به هه‌ستێكی قووڵی دۆستانه په‌یوه‌سته به كوردستان و حكوومه‌تی ئیتاڵیا مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێز و هه‌مه‌جۆره نایابه‌ی هه‌مانه، فروانتری بكات.
ئه‌و هه‌رێمه‌ی كه جه‌نابتان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن بۆ سه‌قامگیریی هه‌موو عێراق زۆر گرنگه. دڵنیام له‌ژێر فه‌رمانڕه‌واییی به‌ڕێزتان ده‌كرێت پێشكه‌وتنی زیاتر بێته دی له په‌یوه‌ندیی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردی و حكوومه‌تی فیدرالی.
له‌و چوارچیوه‌دا هیوای سه‌ركه‌وتنت له كاره‌كان بۆ ده‌خوازم، ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌قۆزمه‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی سڵاو و ڕێزم بۆتان بنێرم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.