كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، له یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا، ئاگر لە نهۆمی گه‌راجی شوقەكانی ئیسکان لە شاری هەولێر کەوتەوە، به‌لام تاكو ئێستا به‌پێى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك جگه له زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووته‌وه‌و تاكو ئاماده‌كردنى ئه‌و هه‌واله هۆکاری رووداوەکەش دیار نیه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند" ئاگره‌كه له گه‌راجی ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه له نهوومی خواره‌وه به‌ربووه و گوازراوه‌ته‌وه بۆ ناو شوقه‌كه، به‌لام دوای ماوه‌یه‌كی كورت تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ئاگره‌كه‌و سه‌رقالى كۆنترۆلكردنن.
به‌گوێره‌ی شایه‌تحاڵه‌كانیش، ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمۆبێل له گه‌راجه‌كه بوون و تا ئێستاش ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمۆبیلانه به‌ته‌واوی نازانرێت كه له ئاگره‌كه‌دا سووتاون، به‌ڵام ده‌گوترێت، له سه‌رووی 3 ئۆتۆمبیل سووتاوه.
له لایه‌كى تره‌وه هه‌ر ئەمڕۆ، ئاگر لەبازاڕێكی سەوزەو میوە فرۆشانی شاری ڕانیە كەوتەوەو زیانی ماددی لێكەوتۆتەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
بەپێی زانیارییەكان ئاگرەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووەو بازاری سەوزەو میوە فرۆشانی نزیك نەخۆشخانەی گشتی رانیە بووەو دواتریش هێزەكانی بەرگری شارستانی كۆنترۆڵی ئاگرەكەیان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.