Erbil 38°C سێشەممە 25 ئاب 22:04

پێشبینی هاتنى زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار بۆ هەرێمى کوردستان ده‌کرێت

ئەمساڵ رێژەى هاتنى گەشتیار بەرزده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم پێشبینی هاتنى زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار بۆ هەرێمى كوردستان ده‌كات و بۆ ئەو مەبەستەش دەستەکەیان ئامادەکاری ته‌واوى کردووە.

نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم راگەیاندوە" لە رێگای چەندین چالاکی و فێستیڤاڵی کلتوری و هونەری و ئاسانکاریکردن بۆ کۆمپانیاکانی گەشتیاری لە هەوڵی هێنانی زۆرترین گەشیاردان بۆ هەرێمى كوردستان.

نادر رۆستی ئاماژەی بەوەشداوە" لە رۆژانی جەژنیش وەکو بۆنەیەکی ئایینی چاوەروانی ئەوە دەکەن هاتنی گەشتیار بەراورد بەساڵی رابردوو بەرزببێتەوە".

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم وتیشى" ساڵی پار سێ ملیۆن و 57 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمیان کردبوو، بەڵام بۆ ئەمساڵ چاویان لەوەیە رێژەکە بۆ سێ ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار بەرزبکەنەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.