له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، گه‌رمترین پیرۆزبایی جه‌ژن ئاراسته‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیده نه‌مره‌كان و پێشمه‌رگه بریندار‌و كه‌مئه‌ندامه‌كان و گشت پێشمه‌رگه نه‌به‌زه‌كان و ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی ده‌ستی یه‌كه به‌یه‌كه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رانه ده‌گوشین ، كه له رۆژانی جه‌ژن دا له ئه‌ركدا ده‌بن و ئه‌و شه‌ره‌فه مه‌زنه‌یان به‌رده‌كه‌وێت له‌بۆنه‌یه‌كی وادا ئه‌وان له سه‌نگه‌ری پاراستنی سه‌روه‌ری و ئاسایشی خاك و خه‌ڵكی كوردستانی ئازیزدا بن ، تا جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی گه‌له‌كه‌مان به ئازادی و ئارامی جه‌ژن بكه‌ن. هیواخوازین خوای مه‌زن رۆژ و عیباده‌تی هه‌موان قبوڵ بكات و پاداشتی پڕ خێر‌و خۆشی به‌سه‌ر كوردستانه ئازیزه‌كه‌ماندا ببارێنێ.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ده‌شڵێت ، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی تایبه‌تمان ده‌نێرین بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 و دڵنیایان ده‌كه‌ین ، كه پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دڵیان لای ئه‌وان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئازادی و ته‌نهاییه بۆیان، ئومێد ده‌كه‌ین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و ناوچانه به هاوبه‌شی پێشمه‌رگه ئاسایش و دڵنیاییان بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌و له زیان و فشاره‌كان رزگاریان ببێت.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌ى پێشمه‌رگه‌دا هاتووه ، هیوادارین كه‌شی ته‌بایی و یه‌كڕیزی به ته‌واوی له كوردستان سه‌قامگیر ببێت و هه‌موان پێكه‌وه له خزمه‌تی ماف و خواسته‌كانی كوردستانیان و داكۆكی له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستاندا بین و پێكه‌وه هه‌نگاو بنێین به‌ره‌و كوردستانێكی به‌هێزو ئارام و روو له پێشكه‌وتنی زیاتر.
هه‌موو رۆژێكتان جه‌ژن هه‌ر له سه‌ركه‌وتندا بن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.