مههدی داود پهیامنێری كوردستان تیڤى رایگهیاند ، بەیانی ئەمڕۆ چوارشهممه 5 ى 6 ى 2019 ، فرۆکەکانی تورکیا بۆردومانی گوندی مێرگەرشی دەڤەری سیدەکانی کرد
راشیگهیاند لەئەنجامی بۆردومانەكهدا 2هاولاتی دانیشتویی گوندە کە کەهەردوکیان پیشەیان پێشمەرگەیە بریندار بون کە بۆردومانەلە نیو گوندو ئاوایەکە بووە هاوکات زیانی زۆری مادیشی بەهاولاتیانی گوندەکە گەیاند و فڕۆکەکان ئۆتۆمبێلی هاولاتیانی گوندەکەش یان تێک شکا ند و ترسێکی زۆریشی لای خەلک و دانیشتوانی گوندە کە دروست کردوە
بەپێی قسەی هاولاتیان تائێستاش فڕۆکەی چاودیری بەسەر ئەوگوندانە دەسوڕێنەوە لەترسی دوبارە بونەوەی بۆردومانەکە هاولاتیان ناچارن گوندەکان چۆل دەکەن
مههدی داود پهیامنێری كوردستان تیڤى لهسنورهكه وتیشى شەوی ڕابردوش فڕۆکەکان دەوروبەری گوندی مێرگەڕەشیان بۆردومان کرد بەهۆیەوە ئاگر لە دارستان وپوش وپاوانی ئەوگوندە کەوتەوە
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.