Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 09:25

سودان.. بەهۆی دەستوەردان لە خۆپیشاندانەکان 60 کەس کوژران

لە خەرتومی پایتەخت گیانیان لەدەستداوە
کوردستان TV
100%

کۆمیتەی پزیشکانی سوودان رایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی دەستێوەردانی سوپا بۆسەر خۆپیشاندەران لە رۆژی دووشەممەدا لە خەرتومی پایتەخت گیانیان لەدەست داوە، گەیشتە  60  کەس.

لە راگەیاندراوێکی کۆمیتەکەدا هاتووە، رۆژی دووشەممە لە خەرتومی پایتەخت و، لەبەردەم بارەگای سوپادا، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد، لە ئێستادا ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە  60 کەس.

- رووداوه‌كانی سوودان 

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سوودان، به‌یانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌، ده‌ستوه‌ردانیان كرد له‌و خۆپیشاندانه‌ی له‌به‌رده‌م باره‌گای سوپا له‌ خه‌رتومی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ده‌چوو. هێزه‌ ئه‌منییه‌كان فیشه‌كی راسته‌قینه‌ و غازی فرمێسكڕێژیان دژ به‌ خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنا و بڵاوه‌یانپێكردن. به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌و ده‌ستوه‌ردانه‌دا لانیكه‌م 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 دا به‌هۆی قه‌یرانی ئابوورییه‌وه‌ خۆپیشاندان له‌ سوودان سه‌ریهه‌ڵدا و، به‌خێرایی گۆڕا بۆ خۆپیشاندان دژ به‌ رژێم، سوپا له‌ 11ی نیساندا ده‌ستی به‌سه‌ر حكوومه‌تدا گرت، به‌مه‌یش كۆتایی به‌ حكومڕانی 30 ساڵه‌ی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر هات. 

پاش ئه‌وه‌ی سوپا ده‌ستی به‌سه‌ر حكوومه‌تدا گرت، خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت راده‌ستی حكوومه‌تی مه‌ده‌نی بكرێت. هاوكات دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ربازیی ده‌كرا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی حكوومه‌تی راگوزه‌ر چۆن بێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.