سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری راگرتنی پارەی جەژنانەی فەرمانبەرانی عێراقی دا و ئەو فەرمانبەرانەشی پێیان دراوە لێیان وەردەگیرێتەوە.
نوسینگەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەت و دامەزراوەكانی حكومەتی عێراقی كردووە، كە تیایدا هاتووە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران رێنمایی دەركردوە بۆ راگرتنی بڕیاری پارەی جەژنانە بە فەرمانبەران .
ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو بڕە پارەیەی بەناوی جەژنانە لە هەندێك وەزارەت و دامەزراوە خەرج كراوە پێویستە بگەڕێنرێتەوە بۆ حکومەت یان لە مووچەی ئەو فەرمانبەرانە ببڕدرێت كە وەریانگرتووە.
لە نوسراوەکەدا هاتووە، "بڕیاری راگرتنەکە بۆ پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان مووچە خۆراندا بەسەرجەم چین و توێژەكان و بۆ دووركەوتنەوە لە هەر شتێك كە جیاوازی لەنێوان مووچەخۆر و هاووڵاتیان دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.