قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت؛ ئه‌و كه‌سانه‌ی هۆكارن بۆ كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر روبه‌روی سزای توندی یاساییان ده‌كه‌نه‌وه و ده‌شڵێت؛ پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی روودەکەنە چیایی ئەزمڕو گۆیژە رێز لە ژینگەو سروشتی ناوچەکە بگرن.
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند؛ ئەو کەسانە روبەڕوی سزایی توندی یاسایی دەکرێنەوە کە ھۆکارن بۆ کەوتنەوەی ئاگر له‌سه‌ر چیایی ئه‌زمڕ و گۆیژه له شاری سلێمانی .
وتی؛ هه‌موو ئه‌و هاوڵاتی و گه‌شتیارانه‌ی بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش روو له چیایی ئهزمڕو گویژه ده‌كه‌ن بە وریاییەكی زیاتره‌وه مامەڵە بکەن، پێش ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه جێبهێڵن له كوژانه‌وه‌ی ئاگر و پشكۆكانیان دڵنیابنه‌وه تا رودوای ئاگر كه‌وتنه‌وه روونه‌دات.
قائیمقامی سلێمانی وتیشی؛ ئه‌وكه‌سانه‌ی روو له چیایی ئه‌زمڕ و گۆیژه ده‌كه‌ن پێویسته ناوچه‌كه بپارێزن و رێز لە ژینگەو سروشته‌كه‌ی بگرن.
شه‌وی رابردوو ئاگر له چیای ئهزمڕوگۆیژه كه‌وته‌وه دواتر له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان توانرا لەماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.