ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 5 ى 6 ى 2019 ، سه‌رچاوه‌یه‌كى له‌ته‌ندروستى سلێمانى به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 5 ى 6 ى 2019 ، بەهۆی پێوەدانی مار هەرێم عەبدولڕەحمان لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.
سه‌رچاوه‌كه وتیشى 3 رۆژ بەر لە ئێستا لە گوندی خەلەكانی سەر بە قەزای دوكان مار پێیەوە داوە و بەهۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار كراوە لە سلێمانی ، ئەمڕۆش باری تەندرووستی تێكچوو و گیانی لەدەستدا.
راشیده‌گه‌یه‌نن، هەرێم عەبدولڕەحمان، خێزاندارە و خاوەنی كوڕ‌و كچێَكە و دانیشتووی ناحیەی خەلەكانی سەربە قەزای دوكانی پارێزگای سلێمانی یە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.