جیانی ئینفانتینۆ دووباره بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی فیدراسیۆنه‌كانی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
له ٦٩هه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی‌دا كه له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا به به‌شداری سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای فیدراسیۆنه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندامی فیفا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجامدرا.
ئینفانتینۆی ته‌مه‌ن ٤٩ ساڵان كه تاكه كاندید بوو له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا و دووباره هه‌ڵبژێردرایه‌وه، تا ساڵی ٢٠٢٣ ئه‌و ئه‌ركه به‌ڕێوه ده‌بات.
ئینفانتینۆ له ساڵی ٢٠١٦دا له هه‌ڵبژاردنێكدا توانی پێش هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، شێخ سه‌لمان بن ئیبراهیم ئال خه‌لیفه و شازاده‌ی ئوردن، عه‌لی بن ئال حوسه‌ین و جێگری پێشووی سكرتێری گشتیی فیفا، جیرۆمی جامپانجی بكه‌وێت و، ئه‌و پۆسته به ده‌ست بهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.