ئەمڕۆ، هەزاران دۆنم زەوی چێنراو بە گەنم و جۆی جوتیارانی گونده‌كانی سه‌ر به شارۆچكه‌ی پردێ سوتێنران.
سووتاندن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له جووتیارانی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه كاتژمێر 8ی بەیانی، زیاتر له چوار هه‌زار دۆنم لە دەغڵ و دانی گوندەکانی سەربیر و قەرەسالم، لە سنووری شارەدێی پردێ، ئاگریان تێپەردراوە و تاکو ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامە.
به پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی له كاتی كووژاندنه‌وه‌ی ئاگری زه‌وییه‌كه‌ی جووتیارێكی كورد به هۆی ئاگره‌كه‌وه ته‌ندروستی تێكچووه و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر و بوژانه‌وه‌ی دڵی بۆ ده‌كرێت و هه‌روه‌ها چه‌ندین جووتیاری دیكه‌ش تووشی هه‌ناسه بڕكێ بوونه.
نازانرێت کێ ئەوکارەی کردووە، بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچەیە سەر رێگای سەرەکی نییە، بۆیە پێدەچێت بەمەبەست ئاگری تێبەردربێت.
له دیمانه‌یه‌كی راسته‌وخۆدا جوتیارانی ئه‌م ناوچه‌یه بۆ كوردستان تیڤی قسه‌یان كرد‌و گوتیان له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانی ئێمه ده‌كرێت عه‌ره‌به هاوه‌رده‌كان گه‌راونه‌ته‌وه داوا له ئێمه ده‌كه‌ن كه ئه‌م شوێنه چوڵ بكه‌ین و داهاته‌كه‌ش بۆ ئه‌وان بێت.
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی کشتووکاڵی عێراقیش، تاکو ئێستا لە سنووری پارێزگای کەرکووک، سێ هەزار و حه‌وتسه‌د و نۆزده دۆنم زەوی سووتاوە و لە پارێزگای نەینەواش، یازده هەزار و سه‌د و هه‌شتا و سێ دۆنم بەر ئەو شاڵاوی نوێی سووتان کەوتوون.
جیا لەو دوو پارێزگایەش، لە پارێزگای سەڵاحەدین چوار هەزار و نۆسه‌د و حه‌وت دۆنم و لە پارێزگای دیالەش سێسه‌د و حه‌فتا و نۆ دۆنم زەوی ئاگریان تێبەردراوە.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.