لە كێڵگە و زەوییە كشتوكاڵییەكانی داقوق، ئاگرێكی گەورە كەوتۆتەوە و نزیكبۆتەوە لە دانیشتوانی گوندێكی كاكەیی، بۆیە مەترسی لە نێو خەڵكدا دروستبووە و داوای هاوكاری بەپەلە دەكەن، بەرلەوەی بە ناچاری ماڵەكانیان چۆڵبكەن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی حوەزیران، ئاگر لە زەوییەكی بەرفراوانی گوندی زەنقری كاكەیی نیشین كەوتەوە لە قەزای داقوقی پارێزگای كەركوك.
شڤان ئازاد، ئەنجومەنی گوندی زەنقر لە داقوق بە (كەركوك ناو)ی وتووە "ئاگرەكە لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە كراوەتەوە و سەدان دۆنم زەوی دەغڵ و دانی جوتیاران سوتاوە.
وتیشی له كاتی سوتانی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە نەگەیشتونەتە گوندەكە و ئاگرەكە مەترسی لەسەر ژیانمان دروستكردووە، بۆیە خەڵك هەمووی چۆتە سەربانی ماڵەكانیان و ئەگەریش هەیە ناوچەكە چۆڵبكەن.
به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته ڤیدیۆییانه‌ی په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) له سنوره‌كه‌وه ناردویه‌تی، ئاگره‌كه نزیكی ماڵه‌كانی گوندی زه‌نقر بۆته‌وه.
نه‌جیب كه‌ریم، جوتیار له گوندی زه‌نقر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "زیاتر له 200 دۆنم چێنراو به گه‌نم و كه‌ره‌سته و پێداویستی زۆری كشتوكاڵیم سوتا، له‌گه‌ڵ تۆڕه‌كانی كاره‌با و ته‌واوی كێڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵی".
هه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئاگره‌كه‌دا، بۆمبێكی چێنراو له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی گوندی زه‌نقر ته‌قییه‌وه.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.