Erbil 38°C سێشەممە 25 ئاب 23:49

کەسێکی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب لەکاتی دزینی ئۆتۆمبیل دەستگیرکرا

ته‌مه‌ن 26 ساڵ
کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین رایده‌گه‌ێنێت ، دوای بەدەست هێنانی زانیاری لەلایەن هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لەسەر ڕوداوێکی دزی کردن  لەشاری ڕانیە کەسێک دەسگیرکرا کە بە ڕەچەڵەک عەرەبە بەناوی ( م . ا ) تەمەن26 ساڵ لەڕەگەزی نێر

پۆلیس ده‌شڵێت كه‌سه‌كه‌ دانیشتوی شاری ڕانیەیە لەکاتێکدا دەسگیرکراوە کە خەریکی کردنەوەی دەرگای ئۆتۆمبیلێک بووە کەلەبەردەم دەرگای ماڵی خاوەنەکەی ڕاگیرابوو

هه‌روه‌ها پۆلیسى راپه‌رین رایده‌گه‌ێنێت ،  دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانینا بە تاوانەکەیدا کە ویستویەتی ئۆتۆمبیلەکە بدزێت مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و بەپێی مادەی446 ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە .

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.