له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، قایمقامیه‌تى قه‌زای كه‌لار رایده‌گه‌ێنێت ، دوێنێ له سنووری كه‌لار چه‌ندین حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه روویانداوه و به‌هۆیانه‌وه ده‌یان دۆنم زه‌وی له به‌رهه‌می دانه‌وێڵه و پوش و پاوان سوتان.
قایمقامیه‌ت ده‌شڵێت ، تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه سه‌ره‌ڕای پشووی جه‌ژن زۆر هیلاك و ماندووبوون تاوه‌كو توانیویانه ئه‌و ئاگرانه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
قائیماقامی قەزای کەلار داوا لە هاوڵاتیان دەکات، له كاتی سه‌یران و چوونه ده‌ره‌وه‌یان پاشماوه‌ی ئاگر به جێمه‌هێڵن.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن له‌و حاڵه‌تانه‌ی ئاگر كه‌وتنه‌وه و ئه‌نجامده‌ران و ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر ده‌ستگیربكرێن بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی دادگا بكرێنه‌وه.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.