Erbil 38°C ھەینی 11 ئەیلوول 15:54

دیارده‌یه‌کی گه‌ردوونی سه‌رنج راکێش له‌م مانگه‌دا رووده‌دات و ده‌توانی به‌چاوی خۆت بیبینی

ده‌گاته‌ نزیكترین خاڵی زه‌وی
کوردستان TV
100%

ئاژانسی ناسای ئه‌مریكا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌به‌رواری 10-6-2019 كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ، دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی سه‌رنج راكێش رووده‌دات و هه‌ركه‌سێك ده‌توانی به‌چاوی خۆی بیبینێ.

دیارده‌كه‌ش له‌وكاته‌وه‌ ده‌بێت كه‌ هه‌ساره‌ی موشته‌ری رووبه‌رووی زه‌وی ده‌بێته‌وه‌و ده‌گاته‌ نزیكترین خاڵی زه‌وی.

 له‌وكاته‌شدا هه‌ساره‌ی موشته‌ری به‌ تیشكی خۆر ده‌گه‌شێته‌وه‌و له‌كاته‌كانی شه‌ودا زیاتر گه‌شاوه‌ ده‌بێت.

شایانی باسه‌ دیارده‌كه‌ ساڵانه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌، ئه‌و كاته‌ی هه‌ساره‌ی موشته‌ری و خۆر له‌سه‌ر یه‌ك هێڵ ده‌بن له‌گه‌ڵ زه‌وی.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سی بی سی نیوزی ئه‌مریكی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.