له راگه‌یه‌نراوێكی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق هاتووه كه توانیویانه حه‌وت خۆكوژ له شارۆچكه‌ی به‌غدادی ئه‌نبار بكوژن، كه به‌نیازبوون له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا ، كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه هه‌رله ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا توانراوه ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند جۆره چه‌كێك و چه‌ند بۆمبێكدا بگیرێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له‌میانه‌ی پێكدادانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌كان، توانراوه به‌رپرسی گڕووپه‌كه به‌ناوی ویسام عه‌بد محه‌مه‌د بكوژن .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.