هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال گه‌یشته یاری كۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بۆ تۆپی پێ، له یه‌كه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی خوله‌كه‌دا، پۆرتوگال به ڕابه‌رایه‌تی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌كه‌ی و به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له له هه‌ڵبژارده‌ی سویسرای میوانی برده‌وه
له خوله‌كی بیستوپێنجدا، كریستیانۆ گۆڵێكی بۆ پۆرتوگال تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوحه‌وتیشدا، یاریزان ڕیكاردۆ ڕۆدریگز گۆڵی به‌رامبه‌ری سویسرای به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام پۆرتوگالیه‌كان به‌م ئه‌نجامه ڕازی نه‌بوون و چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان، تا له خوله‌كی هه‌شتاوهه‌شتدا، كریستیانۆ گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپی میوانداری تۆماركرد، هێنده‌ی نه‌بردو دوو خوله‌ك دواتر، كریستیانۆ گۆڵی سێیه‌می خۆی و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو بووه هاتریكی یاری و پۆرتوگالیشی گه‌یانده یاری كۆتایی خوله‌كه كه بۆ یه‌كه‌مجاره له ئاستی هه‌ڵبژارده‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا سازده‌كرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.