له دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا، كاتژمێر نۆ و چل‌وپێنج خوله‌كی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نداو ئینگلته‌را له یاریگای ئه‌لفۆنسۆ هێنریكس له یاریگای ئه‌لفۆنسۆ هێنریكس له پۆرتوگال ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
براوه‌ی ئه‌و یاریه ده‌گاته یاری كۆتایی و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو رووبه‌رووی پۆرتوگالی میواندار ده‌بێته‌وه، تیپی دۆڕاویش له هه‌مان ڕۆژو له یاری ده‌ستنیشانكردنی پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌م یاری له‌گه‌ڵ سویسرا ده‌كات، به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی یاری نێوان هۆڵه‌نداو ئینگلته‌را، یاریزانانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه تا به‌ئه‌نجامێكی شایسته ده‌ربچن و خۆیان بگه‌یه‌ننه یاری كۆتایی
هه‌روه‌ها هه‌ردوو هه‌ڵبژارده چاویان له‌وه‌یه بۆ یه‌كه‌مجار مێژووی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا به ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن و براوه‌ی یه‌كه‌م نازناوی ئه‌م خوله بن، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را پله‌ی چواره‌می له مۆندیالی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ی رووسیا به‌ده‌ستهێنا، هه‌ڵبژارده‌ی هۆله‌نداش دوای دابڕانی له مۆندیال، چاوی له‌وه‌یه به‌هێزه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی جارانی كه پێی ناسراوه‌و ببێته ركابه‌رێكی سه‌رسه‌خت له‌به‌رامبه‌ر ركابه‌ره‌كانی.
پێگه‌ى وه‌رزشى هۆسكۆردی جیهانى پێكهاته‌ى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه بڵاو كرده‌وه :
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.