ئاژانسی فه‌رمی قه‌ته‌ر QNA رایگه‌یاند كاروانێكی دیكه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری Rafale كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای Dassault Aviation فه‌ڕه‌نسی به‌رهه‌م هێندراوه گه‌یشتووه‌ته قه‌ته‌ر.
له رێوڕه‌سمی پێشوازییهكهدا كه له بنكه‌ی ئاسمانی دوهان رێكخرا هه‌ریه‌ك له میری قه‌ته‌ر، شێخ ته‌میم بن حامد ئالسانی، وه‌زیری به‌رگری خالید بن محه‌مه‌د ئه‌لعه‌تییه و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا، غه‌نیم بن شاهین ئهلغهنیم به‌شدارییان تیادا كرد.
جگه له فڕۆكه رادهستكراوهكان هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی قه‌ته‌ریش نمایشیان ئه‌نجامدا.
هه‌رچه‌ند له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له ژماره‌ی فڕۆكه رادهستكراوهكان نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج له دووه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی گه‌مارۆدانی قه‌ته‌ر و كێشه‌ی كه‌نداودا ئه‌و فڕۆكانه رادهستكران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.