به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه له‌سێ یه‌م رۆژی جه‌ژن هه‌ڵمه‌تی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ماتۆر سكێڵ له‌شاری سلێمانی ده‌ستی پێكرد.
هاتوچۆی سلێمانى ده‌شڵێت ، هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت‌و هه‌ر ماتۆر سكێڵێك، تۆمار كرا‌و نه‌بێت یان شۆفێره‌كه‌ی مۆڵه‌تی نه‌بێت، یان ئه‌گه‌ر تۆمار كرا‌و بێت به‌ڵام سه‌ر كێشی پێ بكرێت، یان ئه‌گزۆزی نایاسایی لێببه‌سترێت، یان هه‌ر هۆكارێكی دیكه كه ببێته هۆی مه‌ترسی‌و بێزاریی بۆ خه‌ڵك، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.