له یاریه‌كی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیكه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی جامایكای كرد‌و ئه‌م یاریه‌ش له یاریگای ئاودی فیڵد له واشنتۆن به‌ڕێوه‌چوو، له‌ئه‌نجامدا هه‌ڵبژارده‌ی جامایكا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستدا، یاریزان شامار نیكۆلسۆن تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی جامایكای له یاریه‌كه به لێدانێكی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆماركرد، جێگای باسه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده خۆیان بۆ پاڵه‌وانێتی جامی زێڕینی كۆنكاكاف ئاماده‌ده‌كه‌ن كه له شازده‌ی ئه‌م مانگه له ئه‌مه‌ریكا ده‌ستپێده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.