به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند: له رۆژانی جه‌ژن 5 رووداوی هاتوچۆ روویانداوه و به‌هۆیانه‌وه 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 12ی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوونه.
ئازاد ته‌ها به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆك تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له سه‌رتاسه‌ری پارێزگای دهۆك تا ئێستا 5 رووداوی هاتوچۆ روویداوه، به‌هۆی ئه‌و رووداوانه‌ش 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 12ی دیكه‌ش برینداربوونه.
له‌باره‌ی رووداوی هاتوچۆی شه‌وی رابردووی رێگه‌ی دهۆك ـ هه‌ولێریش كه تیایدا 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 5ی دیكه‌ش برینداربوون رایگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.